Kurdistan24 · 10 Nov 2026
توم بەڕاک: واشنتن لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان هاوکاری عێراق دەکات
نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق، پابەندبوونی واشنتنی بە قووڵکردنەوەی هاوبەشی لەگەڵ بەغدا لە بوارەکانی دادوەری، وزە و وەبەرهێنان بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا راگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، بە گوێرەی پۆستێکی تۆم بەڕاک، نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەڕاک لە لەندەن لەگەڵ شاندێکی بەرپرسانی عێراق بە سەرۆکایەتیی فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡