وۆڵستریت جۆرناڵ: بەهۆی هەڕەشەی ئێران ئەمریکا فڕۆکەکانی لە بنکەی میڵدنهۆڵی بەریتانیا گواستەوە
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

وۆڵستریت جۆرناڵ: بەهۆی هەڕەشەی ئێران ئەمریکا فڕۆکەکانی لە بنکەی میڵدنهۆڵی بەریتانیا گواستەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند؛ ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران، فڕۆکە سەربازییەکانی لە بنکەی ئاسمانیی مێڵدنهۆڵ لە بەریتانیا کشاندەوە. بەرپرسانی ئەمریکا هێشتا تاوتوێی وردەکاریی هەڕەشەکە دەکەن، کە ئایا دەستبەجێیە یان هەڕەشەیەکی گشتییە. بەگوێرەی زانیارییەکانی چاودێریی هێڵەکانی فڕین و پشتڕاستکردنەوەی بەرپرسێکی ئەمریکی، دوو فڕۆکەی سووتەمەنیبەخشی سوپای ئەمریکا لەو بنکەیەوە ئاراستەی فڕینیان بەرەو ئەڵمانیا گۆڕی.


⬅ Back home Read full article ➡