Kurdistan24 · 10 Nov 2026
تۆم بەڕاک: یەکڕیزیی حکوومەتی هەرێم پێکهاتەیەکی گرنگی عێراقێکی بەهێز و سەقامگیرە
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق رایگەیاند؛ یەکڕیزی بۆ هەبوونی حکوومەتێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان، پێکهاتەیەکی گرنگ و بنەڕەتییە بۆ عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر. ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، لە پەیامێکدا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، کە دوابەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا ئەنجامدرا.
⬅ Back home
Read full article ➡