نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964media · 10 Nov 2026

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

964+ شۆڕش قادری نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش زیاتری لێبووەوە، هەر بەرملێک لە سەروو 91 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 10.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 39 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 1.27٪ دابەزیوە. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 85 دۆلار و 4 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.39٪ دابەزیوە.


⬅ Back home Read full article ➡