شارەوانی هەولێر دەستیکرد بە رێکخستنەوە و خاوێنکردنەوەی کەندەکان
964media · 10 Nov 2026

شارەوانی هەولێر دەستیکرد بە رێکخستنەوە و خاوێنکردنەوەی کەندەکان

964+ شۆڕش قادری دوای لافاوەکە شارەوانی هەولێر دەستیکرد بە خاوێنکردنەوەی کەندەکانی هەولێری نوێ و سێبەردان و هیوا سیتی. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆمەڵێک وێنەی داناوە و نووسیویەتی، لە بەردەوامی هەڵمەتی دووبارە خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەندە سروشتییەکان و رێکخستنەوەی ڕێڕەوی ئاوەڕۆی کەندەکان، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر کەندی سرووشتی کۆڕنیش لە نزیک گەڕەکی هەولێری نوێ بە ئاراستەی شاری زیلان خاوێن کرایەوە و ڕێڕەوەکەی ڕێکخرایەوە.


⬅ Back home Read full article ➡