Kurdistan24 · 10 Nov 2026
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: لێکۆڵینەوە لە لافاوەکەی هەولێر دەکەین
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر کرد و لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و شارەوانی و پارێزگار ئومێد خۆشناو و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاکە لە کۆبوونەوەدایە. بەشێکی قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان. بەڕێزان زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونتان. لە راستیدا جێگەی داخە، کە ئەو رۆژە ئەو رووداوە نەخوازراوە وایکرد، دوو کەس بەداخەوە گیانیان لەدەست دا.
⬅ Back home
Read full article ➡