کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا.. پشێوی و ناکۆکیی تووند
Rudaw · 10 Nov 2026

کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا.. پشێوی و ناکۆکیی تووند

رووداو دیجیتاڵ وێڕای سەرەتای پۆزەتیڤی زینەدین زیدان لە مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەڵام میدیاکان دەڵێن، سەرەتای دەستبەکاربوونی زینەدین زیدان وەک راهێنەری هەڵبژاردەکە، رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی گەورە بووەتەوە. بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی فەرەنسا، ئارامییە رووکەشەکەی کەمپی مەشقی فەرەنسا، رەنگدانەوەی راستیی پشتی پەردە نییە، پاشئەوەی زنجیرەیەک تەنگژەی رێکخستن و ناکۆکیی نێوخۆیی، کە هەندێکیان سەریان کێشاوە بۆ دەمەقاڵەی ئەندامانی دەستەی راهێنەران، باڵی بەسەر دۆخەکەدا کێشاوە.


⬅ Back home Read full article ➡