وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: هەفتەی داهاتوو نەوت دابەش دەکرێت
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: هەفتەی داهاتوو نەوت دابەش دەکرێت

لە ماوەی چوار بۆ پێنج رۆژی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند، چاوەڕوانی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانن بۆ دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانەی نەوتەکە لە بەغداوە دەگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. سەرچاوەکە روونیکردەوە، دوای ئەوەی نووسراوەکەیان پێ دەگات، راستەوخۆ رەوانەی بەغدای دەکەن.


⬅ Back home Read full article ➡