Kurdistan24 · 10 Nov 2026
وەزارەتی نەوتی عێراق رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکردووە
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکراون، ئاماژەی بەوەش داوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوتی سپیی ماڵان دەگاتە هەرێمی کوردستان. سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تەواوکران و بەمزووانە نەوتی سپی رەوانە دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡