964media · 10 Nov 2026
“ئەو دوو کەسە دەستگیرکران کە هەڵیانکوتایەسەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو”
964+ شۆڕش قادری ئاسایشی سلێمانی ئەو کەسانەی دەستگیر کرد کە بە دەمانچە چوونەسەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و پارەکەیان لێ سەندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە لە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و دەستیشیانگرتووە بەسەر پارە دزراوەکە و هەر دوو دەمانچەی تۆمەتباران. هەردوو تۆمەتبار بەماددەی (444) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
⬅ Back home
Read full article ➡