964media · 10 Nov 2026
“داوامان کردووە بڕی کاتژمێری کارەبای مۆلیدە دیاری بکەن”
964+ شۆڕش قادری کۆمەڵە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەڵێت، داوایان کردووە بڕی کاتژمێری کارەبای مۆلیدە دیاری بکەن. کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە پەیجەکەی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە کە وەک خاوەن مۆلیدەکان داوایان کردووە بڕی چەند سەعات پێویستە مۆلیدە ئیش بکات، بۆیان دیاری بکەن، ئەوان وتوویانە بۆ نمونە ئەگەر 100 سەعاتە، بۆیان دیاری بکەن با بڕی بڕینەکە دیاریکراو بێ و خاوەن مۆلیدەکانیش بەقەد بڕینی سەعاتەکان گاز بکڕن.
⬅ Back home
Read full article ➡