Kurdistan24 · 10 Nov 2026
گەرمیان.. بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە پۆند و بەنداوەکان سەرڕێژ بوون
بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە، زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان داباریوە و پەڵەی داوە؛ ئەمە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تاوەکو بەرواری 8ی تشرینی دووەم هیچ بڕە بارانێک نەباریبوو، هاوکات ئەم بارانبارینە زۆرە پۆند و بەنداوەکانی ناوچەکەی پڕکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا زیانی بە چەندین رێگوبان گەیاندووە. لە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان بارانی پێویست داباریوە و پەڵەی داوە.
⬅ Back home
Read full article ➡