Rudaw · 10 Nov 2026
جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
رووداو دیجیتاڵ ئەمڕۆ بەهای دینار دابەزی و لە هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند. دوای زیاتر لە 10 رۆژ جێگیربوونی بەهاکەی لەنێوان 167 بۆ 168 هەزار دینار، ئەمڕۆ لە هەولێر 100 دۆلار گەیشتە 169 هەزار و 50 دینار. هەروەها ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر 169 هەزار و 100 دینارە.
⬅ Back home
Read full article ➡