964media · 10 Nov 2026
موەلیدەکانی سلێمانی خشتەیان بۆ دانرا و کارەبا هەڵدەکەن
964+ دیلان محەمەدجەزا - سلێمانی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە ئەمڕۆوە دەست بە کارکردن دەکەن، بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو کە کاتی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان رێکخراوە. بەپێی خشتەی راگەیەنراو، موەلیدەکان بەیانیان لە کاتژمێر 6:00 تا 8:00ی بەیانی کار دەکەن، هەروەها لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارانیش لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کارەبا دابین دەکەن. هەروەها، لە رۆژانی هەینی، کاتی کارکردنی موەلیدەکان لە کاتژمێر 11:00ی بەیانی تا 1:00ی دواینیوەڕۆ دیاری کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡