Kurdistan24 · 10 Nov 2026
ویتکۆف: ئەمریکا و ئۆکرانیا و ئەوروپا گەرەنتی ئەمنی بۆ ئاشتی دادەڕێژن
نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئاشکرایکرد، نوێنەرانی ئەمریکا، ئۆکرانیا و هاوبەشە ئەوروپاییەکانیان پێش دەستپێکردنی دانوستانە سێقۆڵییەکان لەگەڵ رووسیا کۆبوونەوە، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە چڕەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام. ئەمڕۆ سێشممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە پلاتفۆڕمی ئیکس رایگەیاند؛ پشتیوانیکردن لە گەرەنتییە ئەمنییە بەهێزەکان وەک بەشێکی سەرەکی لە هەر رێککەوتنێکی داهاتوودا جێگیر دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡