سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕیان گرت
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕیان گرت

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر هەوڵیاندا بە نایاسایی لە گەرووی هورمز تێپەڕن، بەلام بەر مینی دەریایی کەوتن و تەقینەوە. سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد، کەشتییەکیان بەهاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمەریکادا هەوڵی داوە لەو رێڕەوە "نایاساییە" تێپەڕێت. ئەوەشی خستە ڕوو، کەشتیی دووەم تووشی رووداوێک بووە و بەو هۆیەوە لە شوێنی خۆیدا پەکی کەوتووە و ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتووەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡