مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەکەونەوە کار و کاتی کارکردنیان دیاری کرا
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەکەونەوە کار و کاتی کارکردنیان دیاری کرا

قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆوە مۆلیدە ئەهلییەکانی شارەکە دەکەونەوە کار تا ئەو کاتەی دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، هاوکات دڵنیایی دەدات کە هیچ کێشەیەکی کەمیی غازی ماڵان لە ئارادا نییە. ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت، بە کوردستان24ی راگەیاند: لەگەڵ جێگری پارێزگار و نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەتەوە و بڕیاریان داوە مۆلیدە ئەهلییەکان دەست بە کارکردن بکەنەوە تا ئەو کاتەی دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡