باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
Rudaw · 10 Nov 2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

رووداو دیجیتاڵ ئەلێکس باینای یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، باسی ئازارەکانی شکستی تیپەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی رابردووی لالیگا کردووە، دەڵێ، شەوی یارییەکە، خەوم لێنەکەوت. یارییەکە بەسەرکەوتنی 2 - 1 گۆڵ کۆتایی هات و بەهۆیەوە بارسێلۆنا، جارێکی دیکە پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتەوە و ئاتلێتیکۆش، بۆ پلەی سێیەم دابەزی. لە یارییەکەدا، ئاتلێتیکۆ مەدرید نزیکتربوو لە بردنەوە، بەرلەوەی فیرمین لۆپێز گۆڵی سەرکەوتنی بارسا تۆمار بکات.


⬅ Back home Read full article ➡