یان دیۆماندێ هەڕەشەیە بۆ ڤینیسیۆس
Rudaw · 10 Nov 2026

یان دیۆماندێ هەڕەشەیە بۆ ڤینیسیۆس

رووداو دیجیتاڵ یان دیۆماندێ، هاوکێشەکان لە ریال مەدرید دەگوڕێت و هەڕەشە لە پێگەی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات. رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لە هەواڵێکدا دەڵێت "سڕکردنی ڤینیسیۆس بۆ چوار یاریی، وای لە هاندەرانی ریال مەدرید کردووە وەکو یاریزانێک سەیری ڤینی بکەن کە یانەکە دەستبەرداری ببێت، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە نایابەی یان دیۆماندێ لە چەند یاریی رابردوودا پێشکێشیکردووە. دیۆماندێ لە یەک کاتدا کاریگەریی زۆری لەسەر باڵی هێرشبەریی یانەکە هەیە و پابەندبوونێکی زۆری هەیە بە یارمەتیدانی هێڵی بەرگری یانەکەش.


⬅ Back home Read full article ➡