Rudaw · 10 Nov 2026
زنجیرەیەک لێدوانی سەرۆکی شانازیی بایرن میونشن لەبارەی موسیالاوە، یانەکەی هەژاندووە
رووداو دیجیتاڵ ئۆلی هۆنیس، سەرۆکی شانازیی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، گومانی لەوە هەیە، جەمال موسیالا، توانای گەڕانەوەی بۆ ئاستی پێشووی هەبێت، پاشئەوەی دووچاری شڵەژانی دەمارەکانی مێشک بوو. موسیالا کە نزیکبوو لە چاکبوونەوە لە پێکان و گەڕانەوە بۆ یاریگاکان، لە مانگی هەشتی رابردوودا، دووجار بەبێهۆشی کەوتە سەرزەوی لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا، یەکەمجار دوای تەنیا شەش خولەک لە گەڕانەوە بۆ یارییکردن لەگەڵ یانەکەی، لە یاریی بەرامبەر هایدێنهایم کە بەبردنەوەی بایرن بە 4 - 2 گۆڵ کۆتایی هات.
⬅ Back home
Read full article ➡