سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆککۆمار و گەلی تورکیا دەکات
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆککۆمار و گەلی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوسۆزی و خەمباریی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی تەقینەوەکەی شاری ئیزمیری تورکیا دەربڕی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆککۆمار و گەلی ئەو وڵاتە کرد. ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، زۆر خەمبارە بە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی ئەو تەقینەوە وێرانکەرەی لە کارگەیەکی ئاسن لە شاری ئیزمیری تورکیا روویدا.


⬅ Back home Read full article ➡