Kurdistan24 · 10 Nov 2026
بەریتانیا.. بە تۆمەتی فرەژنیی هاووڵاتییەک سزای 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
پیاوێکی تەمەن 56 ساڵی بەریتانی، دوای ئەوەی بە بیانووی چوونە سەر کار هاوسەرەکەی جێدەهێڵێت، دەچێتە تایلاند و هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێک دەکات کە 21 ساڵ لە خۆی بچووکترە؛ دوای گەڕانەوەشی بۆ بەریتانیا لە فڕۆکەخانە دەستگیر دەکرێت و سزای 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت. دەیڤد کۆرتیس، پیاوێکی تەمەن 56 ساڵی دانیشتووی بەریتانیا، دوای 16 ساڵ هاوسەرگیریی، بە هاوسەرەکەی راگەیاند کە دەچێتە سەر کار و ماڵەوەی جێهێشت، بەڵام راستەوخۆ گەشتی تایلاندی کرد و لەوێ لەگەڵ ژنێکی 21 ساڵ لە خۆی بچووکتر هاوسەرگیریی کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡