Kurdistan24 · 10 Nov 2026
قەتەر: ئەنجامەکانی نێوەندگیرییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەرێنین
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامن و هەردوولا وەڵامی ئەرێنییان هەبووە، هاوکات هۆشداری دەدات کە بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، تێچووی قەیرانەکە دوو هێندە زیاد دەکات. سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026 وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵەکانی نێوەندگیریی لەنێوان واشنتن و تاران بەردەوامن و وەڵامدانەوەی ئەرێنی لە هەردوو لایەنی قەیرانەکەوە هەیە.
⬅ Back home
Read full article ➡