عێراق رێگریی لەنیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کرد
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

عێراق رێگریی لەنیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کرد

ئەمرۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، دەسەڵاتدارانی عێراق رێگرییان لە نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کرد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بنیشێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو سزایانە بووە کە ئەمریکا بەسەر هێڵی ئاسمانی ئێرانیدا سەپاندووە. لەوبارەوە ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویکردەوە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی چوار قۆڵی لە بەسرە، بە فڕۆکە بەرەو ئەبادان دەفڕێت و دواتر بە رێگەی وشکانی دەچێتە بەسرە.


⬅ Back home Read full article ➡