964media · 10 Nov 2026
دەروازەی شێب کرایەوە و مەندەلی داخرا
964+ ئەحمەد مستەفا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، دەروازەی سنووریی شێب لە کاتژمێر 8:00ی بەیانیی ئەمڕۆوە بە رووی بازرگانان و شۆفێراندا کراوەتەوە، لە بەرامبەردا بڕیار دراوە دەروازەی مەندەلی لە رۆژی 13ی ئەم مانگەوە بە شێوەیەکی کاتی دابخرێت. لیوا عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان رایگەیاند، کردنەوەی دەروازەی شێب دوای رەخساندنی مەرجە گونجاوەکان هاتووە، بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی گەشتیاران و کەلوپەل و چالاککردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
⬅ Back home
Read full article ➡