هاوڵاتیان لە بێ کارەباییدا چرا دەکڕن و نرخەکەشی گران بووە
964media · 10 Nov 2026

هاوڵاتیان لە بێ کارەباییدا چرا دەکڕن و نرخەکەشی گران بووە

964+ رازاو محەمەد - سلێمانی ئەم بێ کارەباییەی رووی لە هەرێم کردووە بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و کارنەکردنی مۆلیدەش لە سلێمانی، نرخی چرای بەرزکردووتەوە و هاوڵاتیانێش پێویستیان پێیە. خالید حاجی مارف هاوڵاتییەکە و رێک لە کاتی چرا کڕیندا بۆ مایکی 964 وتی، هاتووە چرا بکرێت، چەند رۆژێک پێش ئێستا بە پێنج هەزار بووە ئێستا دەبێ نزیکەی 20 هەزار دیناری پێبدات. وتیشی، لەم وڵاتەدا نە نەوت دەست دەکەوێت و نە کارەبا هەیە و بەرمیلی نەوتی کڕیوە بە 350 هەزار دینار، گەڕاونەتەوە بۆ ساڵانی حەفتا و هەشتاکان.


⬅ Back home Read full article ➡