Kurdistan24 · 10 Nov 2026
باباجان: بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی بەرز دەنرخێنم
ئەمڕۆ سێشەممە 11/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و شاندێکی یاوەریی کرد. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لەم بارەیەوە، ئاماژە بە گرنگیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا.
⬅ Back home
Read full article ➡