Kurdsat News · 10 Nov 2026
لە هەولێر بتڵێک غازی ماڵان بە 16 هەزار دینارە
دوای هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، نرخی غازی ماڵان لە هەولێر بەرزبووەتەوە. بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەولێر: دوای ئەوەی هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، نرخی غازی ماڵان بەرزبووەتەوە. پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر نرخی بتڵێک غازی ماڵان بە 13 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 16 هەزار دینار، هەروەها غازی ئۆتۆمبێلیش هەر لیترێک نزیکەی 300 دینار زیادیکردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡