Westga News · 10 Nov 2026
عێراق کارتی 100 هەزار دۆلاری بۆ بازرگانان دەردەکرێت
وێستگەنیوز- بانکی ناوەندیی عێراق بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بازرگانان و پیشەوەرانی بچوک، کارتی ئەلیکترۆنیی بانکی بە بڕی 100 هەزار دۆلاری مانگانە دەردەکات، تاوەکو لەڕێگەی کەمکردنەوەی خواست لەسەر دۆلاری کاش لە بازاڕی هاوتەریبدا، سەقامگیری بۆ نرخی دیناری عێراقی بگێڕێتەوە. نزار ناسڕ، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ دەرکردنی کارتی بانکی تایبەت بە بازرگانانی بچوک ئامادە کردوە، تاوەکو هاوردەکاران بۆ کڕینی کاڵا و شتومەک مانگانە مافی خەرجکردنی 100 هەزار دۆلاریان بەفەرمی هەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡