Kurdistan24 · 10 Nov 2026
ئەمڕۆ کۆنگرێس دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیاری لێپێچینەوە لە وەزیری جەنگ دەدات
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کارنامەی فەرمیی خۆیدا بڕیاری دا دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارێکی تایبەت بە لێپێچینەوە و لەسەرکارلادانی پێت هێگسێت، وەزیری جەنگ ئەمەریکا بدات. بە گوێرەی خشتەی کاری رۆژانەی ستیڤ سکالیس، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران، پرسی لێپێچینەوە لە پێت هێگسێت، وەزیری جەنگ خرایە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026، و بڕیارە هەنگاو و جووڵەی رێکاریی پێویستی لەبارەوە بگیرێتەبەر.
⬅ Back home
Read full article ➡