PUK Media · 10 Nov 2026
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەلی تورکیا دەکات
لەبەرامبەر تەقینەوەی کارگەیەکی ئاسن لەشاری ئیزمیری تورکیا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەلی تورکیا دەکات. قوباد تاڵەبانی لەسەکۆی ئێکس نوسیویەتی، لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارو گەلی تورکیاو کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم. راشیگەیاندووە، ئێمە لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ تورکیا وەستاوین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
⬅ Back home
Read full article ➡