چێڵسی بۆ یاریزانەکانی: تکایە یاریی فانتاسی مەکەن
Channel8 · 10 Nov 2026

چێڵسی بۆ یاریزانەکانی: تکایە یاریی فانتاسی مەکەن

یانەی چێڵسی یاریزانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە یاریی فانتاسی نەکەن، چونکە دەبێتە هۆی ئاشکرابوونی پلانە نهێنییەکان. بەرپرسانی چێڵسی کاتێک بەوەیان زانیوە، کە لە 24ی مانگی ڕابردوو مۆرگان ڕۆجەرز و بەشێک لە یاریزانەکان لە تیمەکانی خۆیان لە فانتاسی چوون ناوی جواو پیدرۆیان لابردووە، بەوەش شارەزایانی بوارەکە پێیان زانیوە و ئەوانیش ناوی یاریزانەکەیان دوورخستووەتەوە، بەوەش پلانەکەیان پێشوەختە ئاشکرا بووە کە جواو بەشداریی یارییەکە ناکات. بەم هۆیەوە ئەلۆنسۆ یاریکردنی فانتاسی لە یاریزانەکانی قەدەغە کردووە.


⬅ Back home Read full article ➡