964media · 10 Nov 2026
ئێران شارێکی لە مووشەک نوێ ئاشکرا کرد
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 10.11.2026 شارێکی نوێی مووشەکی ئاشکرا کرد، بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپاکە، مەجید موسەوی و فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی لیوا عەبدولئیلاهی. ئاژانسی فارس نیوز وێنەکان و هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و قسەی لیوا عەبدولئیلاهی گواستووەتەوە، کە ئەم چەک و جبەخانەی وڵاتەکەی وەک سوپرایزێک باس کردووە. هەروەها ئامادەیی هێزەکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی.
⬅ Back home
Read full article ➡