Kurdistan24 · 10 Nov 2026
ئەردۆغان: هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەین
سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، لە هەوڵی بەردەوام و جیددیدان بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە شاری ئەنتالیا و لە پەراوێزی لووتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31)، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡