نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە لووتکەی سەرکردەکان لە کۆنفرانسی COP31 دەکات
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە لووتکەی سەرکردەکان لە کۆنفرانسی COP31 دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە شاری ئەنتاڵیا؛ سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بە مەبەستی بەشداریکردنە لە لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31). سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەگاتە شاری ئەنتالیای تورکیا.


⬅ Back home Read full article ➡