PUK Media · 10 Nov 2026
کۆڕەک تیلیکۆم ناچارکرا قەرزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق ڕایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد- رەسافە تانەیەکی لەبەرژەوەندی دەستەکە یەکلاییکردەوەو کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم پابەند دەکات بەگەڕاندنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق، دادگای ڕەسافە بڕیارێکی پێشووی دادگای بەرایی هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر دەستەکەی پابەند کردبوو بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی چارەسەری ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک.
⬅ Back home
Read full article ➡