“ئەوەی سبەی مۆلیدە هەڵنەکاتەوە ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکرێت”
964media · 10 Nov 2026

“ئەوەی سبەی مۆلیدە هەڵنەکاتەوە ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکرێت”

+964 دیلان محەمەدجەزا ژمارەیەکی زۆری گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بێ کارەبان و هاوڵاتیانیش بێزارن، ئەمە جگە لەوەی قوتابیان لە بەردەم لامپا و فانۆس و لایت شەحن دەخوێنن و سبەیش تاقیکردنەوەیان هەیە، قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانییش دەڵێن، سبەی دەبێت هەموو مۆلیدەکان دەستبەکار بکەنەوە، ئەوەی نەیکات ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت. بەپێی ئەو ئامارەی 964 لە لایەنی پەیوەندیدار وەریگرتووە، 531 مۆلیدەی ئەهلی لە سلێمانی هەن، پلانی قایمقامیەتیش ئەوەیه سبەی 100%ی مۆلیدەکان دەستبەکار بکەنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡