Kurdsat News · 10 Nov 2026
شارەوانیی سلێمانی دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی رادەگەیەنێت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاووڵاتییان و گوێگرتن لە سەرنج و داواکارییەکانیان و بە ئامانجی پێوانەکردنی ئاستی رەزامەندییان، دەستپێشخەرییەکی نوێی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە 'راپرسی' راگەیاند. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بڵاوکردنەوەی فۆرمێکی راپرسی بۆ زانینی ئاستی رەزامەندیی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزارییەکان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: دەنگی هاووڵاتییان، رێبەرێکە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکایەتییمان.
⬅ Back home
Read full article ➡