Rudaw · 10 Nov 2026
ڤینسێنت کۆمپانی دەگەڕێتەوە مەشقەکانی بایرن میونشن
رووداو دیجیتاڵ ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن بۆ یەکەمجار دوای تێکچوونی لەناکاوی باری تەندروستی، گەڕایەوە سەنتەری مەشق و راهێنانەکانی یانە باڤارییەکە. یانەی بایرن میونشن لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، کۆمپانیی تەمەن 40 ساڵان بە شێوەیەکی باش بەرەو چاکبوونەوەی تەواوەتی هەنگاو دەنێت و گەڕاوەتەوە مەشقەکان، تاوەکو ئامادەکاری بکات بۆ وەرگرتنەوەی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی یانەکە لەدوای تەواوبوونی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان.
⬅ Back home
Read full article ➡