کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
Rudaw · 10 Nov 2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

دەزگای روانگە، لە رێوڕەسمێکدا لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر، کتێبی "رەوشی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان"ی بە زمانی ئینگلیزی ناساند. کتێبەکە بە ناونیشانی (Ethnic Confessional Situation In Kurdistan) لەلایەن د. رەشاد میرانەوە نووسراوە و دەزگای روانگە سپۆنسەری کردووە. بنەڕەتی ئەم کتێبە تێزی دکتۆرای د. رەشاد میرانە کە لە 29ی ئاداری 1988 لە پەیمانگەی ئێتنۆگرافیی سەنتەری زانستی لە لێنینگراد (یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو) بە زمانی رووسی پێشکەشی کردووە و لە ساڵی 1993دا چاپی یەکەمی بە کوردی بڵاوکراوەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡