ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات
PUK Media · 10 Nov 2026

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات

بڕیارە سبەینێ 11ی11ی2026، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە مەبەستی هەڵبژاردنی پارێزگاری شارەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: سبەینێ چوارشەممە 11ی11ی2026، سەعات 4:00ی پاشنیوەڕۆ، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەن بە مەبەستی کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەڕێوەدەچێت. بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA،پارێزگارە نوێیەکە لە بەرەی تورکمانییە و قەحتان وەنداوی پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێت.


⬅ Back home Read full article ➡