Rudaw · 10 Nov 2026
13 گەڕ تێدەپەڕێت و 13 راهێنەر دەگۆڕدرێت
رووداو دیجیتاڵ لە دیاردەیەکی پڕ لە نائارامیی کارگێڕی و هونەریدا، لە ماوەی 13 گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، 13 راهێنەر لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە یان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە. بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە 13 گەڕی سەرەتای ئەم وەرزەدا، کورسیی راهێنەرایەتی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیوە و گوشاری هاندەران و پەلەکردنی کارگێڕیی یانەکان لە بەدەستهێنانی ئەنجام، بووەتە هۆی گۆڕانکاریی بەردەوامی راهێنەران.
⬅ Back home
Read full article ➡