Kurdistan24 · 11 Nov 2026
پارێزگای مەرکەزیی ئێران چاوی لە بازاڕی عێراقە
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری مەهدی زەندییە وەکیلی، پارێزگاری مەرکەزیی ئێران بڵاویکردەوە، ئامادەن پێشانگەیەکی بازرگانیی هاوبەش لەگەڵ عێراق بکەن و گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی هەفتانە بۆ نەجەف دەستپێبکەن. بەگوێرەی راپۆرتەکە، پارێزگاری مەرکەزی لە کۆبوونەوەی تیمی کاری پەرەپێدانی هەناردەی نانەوتیی پارێزگاکەدا گوتی: "عێراق وەک بزوێنەرێکی سەرەکی لە بازاڕە ئامانجدارەکاندا دەبینرێت". زەندییە وەکیلی جەختیکردەوە، پارێزگاکە ئامادەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
⬅ Back home
Read full article ➡