964media · 11 Nov 2026
بەنزینی حکومی لە 37 بەنزینخانە دابەش دەکرێ
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هێشتا هاوڵاتیان دەبێ سەرە بگرن بۆ وەرگرتنی بەنزین، بەڵام ئێستا کە جەوەکە فێنک بووە، سەرە کەمترە. بەپێی لیستی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری لە 37 بەنزیخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، کە هەر شۆفێرێک 40 لیتر وەردەگرێت و پێویستە کۆبوونی سووتەمەنی و کارتی نیشتمانی پێبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡