964media · 11 Nov 2026
نرخی نەوت گەیشتە 92 دۆلار
964+ ژووری هەواڵ هەرچەندە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی لە چەند رۆژی رابردوو بەڵام ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا کەمێک بەرزبووەوە و گەیشتە 92 دۆلار. ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 92 دۆلار و 43 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.94٪ بەرزبووەتەوە. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 86 دۆلار و 61 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.57٪ بەرزبووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡