مارکۆ روبیۆ: فشاری ئابووری سەر ئێران توندتر دەکەین
Kurdistan24 · 11 Nov 2026

مارکۆ روبیۆ: فشاری ئابووری سەر ئێران توندتر دەکەین

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە پاریس بە هاوتاکانی راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران بەردەوام بکات بە ئامانجی پەراوێزخستنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، لە جیاتی گەڕانەوە بۆ جەنگ یان هەوڵدان بۆ واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵیدا. ئەم ستراتیژە لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەیەوە پشتگیری دەکرێت، بەڵام هاوپەیمانانی واشنتن لە ناوچەکە نیگەرانن لە لێکەوتە درێژخایەنەکانی بەردەوامیی ئەو فشارانە.


⬅ Back home Read full article ➡