964media · 11 Nov 2026
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گواسترایەوە بنکەیەکی سەربازی
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، سکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دوای هەڕەشەکانی ئێران لە ماڵەکەی خۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی. سەرچاوەکە دەڵێت، پیلانەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر. لای خۆیەوە بیسەنت پابەندبوونی خۆی بە هەڵمەتی توندکردنەوەی فشارەکان لەسەر ئابووری ئێران دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە هەڕەشەکانی تاران لە درێژەدان بە کارەکانی پاشگەزی ناکەنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡