Kurdistan24 · 11 Nov 2026
سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە زۆم دەکات؛ "کوالێتیی بەرهەمی کوردستانی بە جیهان ناساندووە"
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کۆمپانیای "زۆم" دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی فەرەنسا و دەستکەوتەکەی بە "شانازییەکی نیشتمانی" ناو دەبات. لە نامەیەکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی کۆمپانیای "زۆم" کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نێودەوڵەتیی (2026 Consumer GRANDS PRIX) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کە رۆژی پێنجشەممە، 05ی تشرینی دووەم، لەلایەن گرووپی جیهانیی (TOP COM) پێیان بەخشراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡