لە ئیدارەی سۆران ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی پێنج هەزار پارچە زەوی کراوە
Kurdistan24 · 11 Nov 2026

لە ئیدارەی سۆران ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی پێنج هەزار پارچە زەوی کراوە

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چاوەڕوانی تەواوبوونی رێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیە و لە قۆناخی کۆتاییدایە. قەیتەران حەسەن، سەرۆکی شارەوانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند، ناوی 13 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و بە گشتی نزیکەی 15 هەزار کەس مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.سەرۆکی شارەوانی سۆران روونیکردەوە، ئێستا پێنج هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون و هەوڵدەدەن لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیان بکەن.


⬅ Back home Read full article ➡