لە هەولێر رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
Kurdistan24 · 11 Nov 2026

لە هەولێر رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

ئازەر فارووق، پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر 37 بەنزینخانە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکوومەت، کە نرخی هەر لیترێکی 750 دینارە، بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، دابەشکردنی ئەو بەنزینە کاتژمێر 6:00ی بەیانی دەستپێدەکات و کۆی بڕی بەنزینی تەرخانکراو دەگاتە ملیۆنێک و 300 هەزار لیتر. ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو رۆژانە ملیۆنێک و 600 هەزار لیتر بەسەر 45 بەنزینخانەدا دابەش دەکرا و نۆرەی بەنزینخانەکان کەمتر ببووەوە.


⬅ Back home Read full article ➡